سبەینێ دوو شەممە
چالاکییەکانی نۆیەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی (17)ی شوبات و رۆژانی دوایی دەستپێبکات.
ئیسماعیل عەبدوڵا وتەبێژی رێکخراوی (17)ی شوبات بە دیجیتاڵ میدیای KNN راگەیاند، کاتژمێر (10)ی سەر لەبەیانی رۆژی دوو شەممە
(17/2/2020) لە گردی سەیوان لەسەر گڵکۆی شەھید رێژوان، یەکەم شەهیدی خۆپیشاندانەکان،
گردبونەوەیەکی ماتەمینی ئەنجام دەدرێت.
ئیسماعیل عەبدەوڵا ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە کاتژمێر سێى
دوانیوەڕۆى هەمان رۆژ، لە ھۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی بەخوێندنەوەى وتارى کەسوکارى
شەهیدانى خۆپیشاندانەکانى (17)ى شوبات و رۆژانى دوایى، بۆنەی یاد و وتار و خەڵاتی
ساڵیادی حەڤدەی شوبات، ئەنجام دەدرێت، کە سێ خەڵاتى رێزلێنان لەلایەن رێکخراوى
(17)ى شوباتەوە بەسەر سێ کەسایەتى و چالاکى خۆپیشاندانەکاندا دابەشدەکرێت.
(17)ی شوباتی ساڵی (2011) و رۆژانی دوایی، زنجیرەیەک خۆپیشاندانی
ناڕەزایەتی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دژی کەمی خزمەتگوزاریی و نادادپەروەریی
و سەروەرنەبونی یاسا ئەنجامدرا، خۆپیشاندانەکان کە ماوەى دوو مانگ بەردەوامیان
هەبوو؛ جوڵەیەکی جەماوەری و سیاسی لێکەوتەوە و دەسەڵات ناچار بە گرتەبەری چەندین رێوشوێن
کرا و پەرلەمانی کوردستان بڕیاری ژمارە (2)ی بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی خەڵک
پەسەندکرد.
1697 جار خوێندراوەتەوە