هەولێر.. لە مزگەوتێکدا بە چەقۆ هێرش کرایە سەر دو کەس

KNN : Kurdish News Network
12:54 - 15/02/2020
کوردستان
+
-

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هاوڵاتییەک هێرشی کردۆتە سەر مزگەوتێک و بەچەقۆ پۆلیسێک و هاوڵاتیەکی بەساڵاچووی بریندار کردووە.

 

 

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، بە دیجیتاڵ میدیای KNN ی ڕاگەیاند، هێرشەکە لە مزگەوتێکی گەڕەکی 99 ی شاری هەولێر ڕوویداوەو ئەو هاوڵاتیەی بریندار کراوە تەمەنی 78 ساڵە.

 

 

هاوکات، دلێر  نەجاڕ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەیاننامەیەک لەسەر ڕووداوەکە بڵاوکردەو و رایگەیاند، لەکاتی نوێژی بەیانی لە مزگەوتی (عەبدولكەریم مودەڕیس) کەسێک هەڵیکوتاوەتە سەر مزگەوتێک و داوای لە کەسێکی بەساڵاچوو کردووە پارەی پێبدات، دوای ڕەتكردنەوەی داواكەی، تۆمەتبارەكە چەند چەقۆیەكی لێداوە وبە سەختی برینداری كردووە هەر لەو کاتەشدا پۆلیسێکیشی بریندارکردووە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، یەکێک لە بریندارەکان تەمەنی 78 ساڵە و برینەکەی سەختە، لە ئێستاشدا تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.









6590 جار خوێندراوەتەوە