ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی دەوڵەتی
یاسا ڕایگەیاند، هەر کاندیدێک لە لایەن لایەنە سیاسییەکانەوە کاندیدبکرێت لە کابینکەی عەلاوی، ئەوان دەنگی
پێنادەن و رەتیدەکەنەوە، دەشڵێت پشتگیری حکومەتێک دەکەن کە داواکارییەکانی خۆپیشادەران
و ڕەزامەندی پەرلەمانی لەسەر بێت.
لە بەیاننامەیەکدا کە دەست دیجیتاڵ میدیای KNN کەوتووە، مەنسور بەیعجی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا
لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، پێویستە حکومەتی داهاتوو سەربەخۆ و بێلایەن و
دوربێت لە ملاملانێی حزبی.
دەشڵێت، پشتگیری لە هیچ کاندیدێک ناکەن کە
لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە دابنرێت، بەهەمو شێوەیەک پشتگیری حکومەتێکی سەربەخۆ
و دور لەدەستوەردانی حزبی دەکەن، کە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران لەبەرچاوبگرێت.
جەختیشدەکاتەوە، حزب و لایەنە سیاسییەکان ڕێگە بە
سەرۆک وەزیرانی راسپێرداو بدەن، کاندیدانی کابینە وزاریەکەی دیاریبکات و هەمان سیناریۆکانی
پێشوو دوبارە نەکەنەوە، کار بۆ دروستکردنی حکومەتێکی بەهێز و سەربەخۆ بکرێت.
586 جار خوێندراوەتەوە