ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە ١٣٧١ کەس

08:46 - 13/02/2020
کوردستان

دوای مردنی یەکەم هاوڵاتی ژاپۆنی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٣٧١ کەس بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ کاتۆ کاتسونۆبو وەزیری تەندروستی ژاپۆن رایگەیاند، یەکەم هاوڵاتی وڵاتەکەیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە، کە ژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵ بووە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ئێستا بە کۆڤید-١٩ ناودەبرێت، بەشێوەیەکی فراوان لە ژاپۆن بڵاوبووەتەوە و تا ئێستاش ٢٤٧ حاڵەت لەو وڵاتە تۆمارکراوە، کە ٢١٨ حاڵەتیان لەناو کەشتییە راگیراوەکەی بەندەری یۆکۆهامای شاری تۆکیۆدان.

لەو ١٣٧١ کەسەی گیانیان لەدەستداوە، ١٣٦٨کەسیان لە چین بوون و سێ کەسەکەی دیکەش لە ژاپۆن، فلیپین و هۆنگ کۆنگ بوون.

401 جار خوێندراوەتەوە