کچێک دوای 10 ساڵ لە
ڕێگری باوک و براکانی بۆ هاوسەرگیری لەگەل خۆشەویستەکەی، لە ڕێگەی دادگاوە توانی
بگات بە خۆشەویستەکەی.
کوڕ و کچێک، لە وڵاتی
سعودیە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی 10 ساڵ لەلایەن باوک و براکانی کچەکەوە ڕێگریان لێدەکرا هوسەرگیری بکەن بەهۆی ئەوە کوڕەکە موزیکژەن بووە.
میدیاکانی سعودیە بلاویان
کردەوە، کچەکە دوای کۆچی دوایی باوکی چەندجارێک سکاڵای لە دژی براکانی تۆمار کردووە کۆتاجار دادگا لەبەرژەوەندی کچەکە بڕیاریدا و رێگەی دا بەبێ ڕەزامەندی براکانی هاوسەرگیری لەگەل کوڕەکە ئەنجامبدات.
ئەو کچە لە ئێستادا
تەمەنی بوەتە 40 ساڵ و دوای بردنەوەی سکاڵاکەی لە دادگا و دە ساڵ چاوەڕوانی توانی
ئاهەنگی هاوسەرگیری لەگەل خۆشەویستەکەی کە ژەنیاری عودە ئەنجامبدات و هاوسەرگیرییەکەشیان بە مێژویی ناوبراوە.
2020 جار خوێندراوەتەوە