وێنە..ئاسایش باندێکی گەورەی دزیکردنی دەستگیرکرد

KNN : Kurdish News Network
01:31 - 13/02/2020
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوایی سلێمانی لە چەمچەماڵ رایگەیاند، باندێکی گەورەی دزیکردنی دەستگیرکردوە کە لە نۆ کەس پێکهاتوون.

 

ئاسایش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە دوێنێ لەڕێگەی بەدواداچوون و سەرچاوە نهێنیەکانی خۆیانەوە توانیویانە زانیاری تەواو کۆبکەنەوە و باندەکە دەستگیربکەن.

 

ئاسایش رۆژئاوا راشیگەیاندوە باندەکە کاریان دزینی ئۆتۆمبیل بووە، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا چەندین چەک و کەرەسەتەی سەربازیان پێبووە کەبەمەبەستی ڕێگری کردن و هەڵکوتانە سەرماڵان و ئۆتۆمبێل بەکاریان هێناوە.

 

هەروەها باندەکە سێ ئۆتۆمبیلیان پێبووە، دوانیان لە جۆری تویتا لاندکرۆزی بێسەرەتان و بۆکاری دزیکردن بەکاریانهێناوە هەروەها ئۆتۆمبێلێکی تری جۆری کیای گازیان پێگیراوە کەلەهاوڵاتیەکیان دزیوە.

 

ئاسایشی رۆژئاوا لە چەمچەماڵ ئاشکراشیکردوە لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی ٤٤۱ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆلینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

7536 جار خوێندراوەتەوە