کەشناسى: بەفر بارین تاکو شەو بەردەوام دەبێت

KNN : Kurdish News Network
10:24 - 13/02/2020
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئاسمانى شارەکانى هەرێم بۆ ئەمڕۆ هەورى بەفر و باراناوى دەبێت. ئاستى بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت و کاریگەرى شەپۆلەکە تاکو شەو بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت.

 

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، ئاسمانى شارەکانى هەرێم بۆ سبەینێ ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونى شەختە لە کاتەکانى بەیانى زوودا. 

بەپێى پێشبینییەکان، بەرزترین پلەکانی گەرما لە هەولێر  4 و سبەی 6  پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما 2 و سبەی 4 پلە دەبێت.

هاوکات لە دهۆک بەرزترین پلەی گەرما، 1 پلە و سبەی 3 پلە دەبێت، لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما 6 و سبەی 9 پلە دەبێت.

2740 جار خوێندراوەتەوە