بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئاسمانى شارەکانى هەرێم لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو. دواتر لە کاتەکانى ئێوارە بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات و پاشان بۆ شەو کاریگەرییەکەى بەهێز دەبێت و بەفر بارین لە زۆربەى ناوچەکانى پارێزگاکانى هەرێم بە سەنتەرى شارەکانیشەوە دەستپێدەکات.
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، شەپۆلەکە بۆ سبەینێش بەردەوام دەبێت، دوانیوەڕۆى رۆژى پێنج شەممە باران تێکەڵ بە بەفر دەبێت و بۆ کاتەکانى شەو کاریگەرى شەپۆلەکە کۆتایى دێت و رەوشى کەشوهەوا جێگیر دەبێتەوە.
بەپێى پێشبینییەکان لە هەولێر، بەرزترین پلەکانی گەرما 5 و سبەی 3 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما 2 و سبەی 1پلە دەبێت.
هاوکات لە دهۆک بەرزترین پلەی گەرما، 5 و سبەی 3 پلە دەبێت، لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما 5 و سبەی 4 پلە دەبێت.
2973 جار خوێندراوەتەوە