شەپۆلێكی سەرما و بەفربارین شاری بەغدادی گرتەوە، ئەوەش بە دیمەنێكی ناوازە و رووداوێكی دەگمەن لە كەشوهەوای عێراق دادەنرێت.
بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرما و سۆڵە جەمسەرییەی كە لە باكوری خۆرهەڵاتی كیشوەری ئەوروپاوە چەند رۆژێكە رووی لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كردووە، شەوی رابردوو بەفر لە شاری بەغداد باری، ئەوەش بووە جێگەی سەرنج و خۆشحاڵی هاوڵاتییان و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنە و دیمەنی بەفر بارینیان بەشێوەیەكی بەرفراوان بڵاوكردەوە، چونكە رووداوێكی لەو شێوە رەنگە لە چەندین ساڵدا دووبارە نەبێتەوە.
هاوكات بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرما و سۆڵەوە پلەكانی گەرما لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو روویان لە نزمبوونەوە كردوە تاكو ئاستی ژێر سفری سەدی.
1838 جار خوێندراوەتەوە