سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و فراكسیۆنه‌ كوردستانيیەکان كۆده‌بنه‌وه‌

KNN : Kurdish News Network
10:48 - 10/02/2020
کوردستان
+
-

سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ فراکسیۆنە کوردستانيیەکان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کۆدەبێتەوە. 

 

ڤیان سەبرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە دیجیتاڵ میدیای (KNN)ى راگەیاند، سبەینێ سێ شەممە سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فراکسیۆنە کوردییەکانى پەرلەمانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌، کە ئه‌جێنداى كۆبونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر یه‌ك ده‌نگى و یه‌كڕیزى فراكسیۆنه‌ كوردیه‌كان لە بەغدا.

 

رونیشیكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ ده‌رفه‌تێكى باشه‌ بۆ حزبه ‌كوردستانیيه‌كان كه‌ پێکەوە هاوهه‌ڵوێستبن له‌ ئاست سه‌رجه‌م پرسه‌كان له‌ عێراقدا.

612 جار خوێندراوەتەوە