هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، رۆژانه بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر‌و نیو شه‌قامی به‌رده‌م شوقه‌كانی رۆژسیتی پشت به‌نزینخانه‌ی كوردستان به‌ربه‌ست ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و لۆدی ژێر پردی كۆبانێ.
مقه‌ده‌م فۆزان فازڵ، لێپرسراوی كه‌رتی كۆبانێ-ی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، راگه‌یاند، رۆژانه بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر‌و نیو له‌كاتژمێر 7ی به‌یانی تا 8:30، شه‌قامی به‌رده‌م شوقه‌كانی رۆژسیتی پشت به‌نزینخانه‌ی كوردستان به‌ربه‌ست ده‌كرێت.
وتیشی: شۆفێران ده‌توانن به‌ناو گه‌ڕه‌كی كوردساته‌وه‌و بچنه‌وه پشتی شوقه‌كانی پشت گاردن سیتی و له‌وێوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆسه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و به‌ربه‌ستكردنه كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و لۆدی ژێر پردی كۆبانێ-یه كه به‌یانیان لۆد‌و قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆری تێدا دروستده‌بێت.
1644 جار خوێندراوەتەوە