هەفتەی داهاتوو، محەمەد تۆفیق عەلاوی راسپێردراو بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق، سەردانی هەولێر دهكات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدهبێتەوە.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو محەمەد تۆفیق عەلاوی راسپێردراو بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق، سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
فارس عیسا نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە دیجیتاڵ میدیای (KNN)ى ڕاگهیاند، ئامانجى سهردانهكه بۆگفتوگۆ كردنه لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بهمهبهستى ههماهەنگی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق.
رۆژی یەکی ئەم مانگە بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرکۆماری عێراق، دوای دوو مانگ لە دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی، محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق راسپارد.
سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو خۆپیشاندەران، سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی-یان ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرد.
1239 جار خوێندراوەتەوە