وەفدێکی هەرێم گەیشتە بەغداد

KNN : Kurdish News Network
09:31 - 09/02/2020
کوردستان
+
-

وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند تەوەرێک گەیشتە بەغداد.

 

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغداد، ڕایگەیاند ئەمڕۆ وەفدێکی حکومەت گەیشتنە بەغداد، بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ، کە پێکهاتوون لە هەریەک لە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ، خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغداد.

 

فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغداد، تایبەت بە دیجیتاڵ میدیای KNN راگەیاند، سەردانی وەفدەکەی هەرێم بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی کێشەی ئاو و بەنداوەکان و دروستکردنی پێنج بەنداوی نوێ لە هەرێم، هەروەها دوبارە نۆژەنکردنەوەی هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان.


وتیشی، تەوەرێکی تری گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغداد، بەدواداچوونە بۆ شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم.

882 جار خوێندراوەتەوە