چیرۆکی گیان لەدەستدانی شەش کەسی بنەماڵەیەک لە بەفرەکەی شاری وان

KNN : Kurdish News Network
11:10 - 08/02/2020
کوردستان
+
-

بەهۆی هەرەسی بەفرەوە لەشاری وان، تا ئێستا ٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەکێک لەو کەسانەش گەنجێکە بەناوی موراد کاپاخان، کە لەیەکەم هەرەسی بەفردا گیانی لەدەستدا.

 

موراد کاپاخان تەمەنی ٢٤ ساڵە، دوای بیستی هەواڵەکە،پێنج کەس لە بنەماڵەکەی دەچنە شوێنی روداوەکە بۆ رزگارکردنی،  بەڵام بەهۆی هەرەسی بەفری دووەمەوە ئەو پێنج کەسەش گیانیان لەدەستدا.

 

دواتر لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە تەرمی هەر شەش کەسەکە دۆزرایەوە و بە تەنیشت یەکەوە نێژران.

 

لە ٤ و ٥ ی ئەم مانگەدا لە ناوچەی موکس لە پارێزگای وانی باکوری کوردستان بەفرێکی زۆر باریی و بەهۆی هەرەسی بەفرەکەشەوە، تا ئێستا ٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە.

1227 جار خوێندراوەتەوە