بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی شارەکان، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، لەگەڵ بەفربارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە.
لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما، 8 و سبەی 5 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما 6 و سبەی 4 پلە دەبێت.
لە کەرکوک، بەرزترین پلەکانی گەرما 10 و سبەی 8 پلە دەبێت، لە دهۆک بەرزترین پلەکانی گەرما 7، سبەی 5 پلە دەبێت.

2943 جار خوێندراوەتەوە