سەرۆک کۆماری تورکیا پیرۆزبایی لە ئەمینداری یەکگرتوو دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:03 - 08/02/2020
کوردستان
+
-

لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکگرتووی لە سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی ئەو حزبەکرد.

 

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی ئەمینداری یەکگرتوو، لە پەیوەندییە تەلەفونیەکەدا،جگە لە پیرۆزبایی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری یەکگرتوو و سەرکەوتنی کۆنگرەی حزبەکە،تاوتوێ باردۆخی عێراق و ناوچەکەیان کردوە.
هەروەها هەردوولا هاوڕابون لەسەر سەقامگیری دۆخی ناوچەکە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە چەند رۆژێکە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو بە سەردانێک لە وڵاتی تورکیایە و دوێنیش سەردانی بارەگای سەرەکی ئاک پارتی کرد و لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئاک پارتی کۆبوەوە.

1212 جار خوێندراوەتەوە