نەتەوەیەکگرتووەکان: ژمارەی داعشە بیانییەکان لە عێراق و سوریا ئاشکرادەکات

KNN : Kurdish News Network
09:17 - 08/02/2020
عێراق
+
-

سەرۆکی بەشی دژە تیرۆر لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، نزیکەی 27 هەزار تیرۆرستی بیانی لە عێراق و سوریا هەن.

 

فلادمیر فۆرنکۆف، سەرۆکی بەشی دەزگای دژە تیرۆر لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند،داعش لەهەوڵی ئەوەدایە بگەڕێتەوە و دەست بە چالاکییەکانی بکاتەوە بەشێوەیەکی زیاتر بەهێزتر لەجاران، بۆیە پێویستە ڕووبەڕوی ئەو هێزە تیرۆرستە ببینەوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ژمارەیەکی زۆر داعشی بیانی لە عێراق و سوریا بونیان هەیە، کە ژمارەیان نزیکەی 20 بۆ 27 هەزار دەبێت، لە ئێستادا سەرقاڵی خۆڕێکخستنەوەن بەشێوەیەکی بەهێزتر لە جاران دەست بە چالاکییەکانیان بکەنەوە


807 جار خوێندراوەتەوە