ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق
هۆشداری دەدات لەو کەشتیانەی دێنە بەندەری ئوم قەسر لە بەسرە، دەڵێت هیچ پشکنینێکی
ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ ناکرێت، ئەوەش مەترسی هێنانی ڤایرۆسەکە بۆ عێڕاق زیادەکات.
جەمال مەحمەداوی ئەندامی
پەرلەمانی عێراق لە بەیانامەیەکدا رایگەیاندوە، زۆربەی ئەو کەشتییە بازرگانیانەی دێنە
بەندەرەکە کارمەندی چینی و فلیپینیان لەگەڵدایە، بەڵام لەلایەن وەزارەتی تەندروستی
عێراقەوە هیچ پشکینێکی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ ناکرێت.
ئەو پەرلەمانتارە
هۆشداریش دەدات بەهۆی هاتنی ئەو ژمارە زۆر کەشتییەوە، ڤایۆرسەکە بگوازرێتەوە بۆ عێراق،
بەتایبەت دانیشتوانی شاری بەسرە.
جەمال مەحمەداوی داوشی لە
وەزارەتی تەندروستی کردوە، بە زوترین کات لیژنەی پشکنین لە بەندەری ئوم قەسر و سەرجەم
دەروازە سنورییەکانی دیکە دابنێت.
ئەوە لەکاتێکدایە، بەهۆی
بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بەشێکی زۆری وڵاتان گەشتی هاوڵاتیان و بازرگانانی
چیینیان قەدەغەکردوە و لە دەروازە و فڕۆکەخانەکان پشکنینیان بۆ دەکەن.
915 جار خوێندراوەتەوە