بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پیشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە سەرجەم شارەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەى ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور و لە دواى نیوەڕۆشەوە باران بارین لە زۆربەى ناوچەکان و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات.
لە هەولێر بەزرترین پلەکانی گەرما 17 و سبەی 15 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما 15و سبەی 13 پلە دەبێت.
هاوکات لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما، 20 و سبەی 19 پلە دەبێت، لە دهۆک بەرزترین پلەی گەرما 15و سبەی 12 پلە دەبێت.
4355 جار خوێندراوەتەوە