وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی نەجەفی كرد بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاكە سەبارەت بە خۆپیشاندان و توندوتیژییەكانی شەوی رابردوو.
خالد محەنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێكدا تایبەت بە KNN راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یاسر یاسری وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەردانێك گەشتووەتە شاری نەجەف بۆ ئەوەی چاوی بە بەرپرسانی ئیداری و ئەمنی پارێزگاكە بكەوێت سەبارەت بە رووداوەكانی شەوی رابردوو.
محەنا ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیری ناوخۆ دەیەوێت لە هۆكاری سەهەڵدانی توندوتیژییەكان بكۆڵێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی ئێستای پارێزگاكە بكات، چونكە پاراستنی خۆپیشاندەران لە ئەركی سەرەكی وەزارەتی ناوخۆ و حكومەتی عێراقە.
ئەوەش لە كاتێكدایە شەوی رابردوو توندوتیژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە كڵاوشینەكانی سەر بە رەوتی سەدر روویداو بەهۆیەوە چەندین كەس كوژران و برینداربوون، هەر بەو بۆنەیەشەوە ئەمڕۆ لە پارێزگای نەجەف كرا بە پشوو.
620 جار خوێندراوەتەوە