بەرەبەیانی ئەمڕۆ عەتا شێخ حەسەن وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی - هەڵەبجە کۆچی دوایی کرد.
بەپێى زانیارییەکان عەتا شێخ حەسەن وتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی - هەڵەبجە، لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا لە سلێمانى جەڵتەی دڵ لێیداوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
دواتریش تەرمەکەى رەوانەی پزیشکی دادوەرى کراوە بۆ پشکنین، پرسەکەشى لە مزگەوتی ئەحەسور لە سلێمانی دەبێت.
عەتا شێخ حەسەن، ساڵی 1965 لە سلێمانی لە دایک بووە و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتیی دیموکراتی کوردستان بووە، ماوەى زیاتر لە دوو ساڵیش بووە وتەبێژی ئەنجومەنەکە بووە.
1886 جار خوێندراوەتەوە