پارێزگارى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت، پرۆسه‌ى بڕینى كاره‌باى زیاده‌ڕۆ له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر به‌سه‌ر كه‌وتوى به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌شڵێت، ڕێژه‌ى سه‌رپێچیكاران له شارى هه‌ولێر زۆر به‌رزه.
فه‌رسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر له میانى هه‌ڵمه‌تى بڕینى كاره‌باى زیاده‌رۆ له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، بڕینى كاره‌باى زیاده‌ڕۆ له‌سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحیه‌كان ده‌ستیپێكردوه و چاودێرى وردى شوێنه‌گشتییه‌كان ده‌كه‌ین و پرۆسه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وتیشى، داواكارى گشتى و هاوڵاتییان هاوكارمانبون بۆ بڕینى كاره‌باى زیاده‌رۆ، ڕونیشیكرده‌وه، كه ڕێژه‌ى سه‌رپێچیكاران له شارى هه‌ولێر زۆر به‌رزه.
له باره‌ى كێشه‌ى كه‌مى غازى ماڵانه‌وه پارێزگارى هه‌ولێر وتى، كێشه‌كه چاره‌سه‌ربوه و له‌مڕوه غازده‌گات به هاوڵاتیان و ئه‌و كێشه‌یه نامێنێت.
782 جار خوێندراوەتەوە