لە شارۆچکەی ئاڤکەڤیر لە سنووری پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستان، ژنێک بە تەور پیاوهكهى خۆی کوشت.
دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ و تووندوتیژی لەنێوان ژنو پیاوێك لەسەر هۆکارێکی نەزانراو، ژنهكه زەیتوون بە تەور هێرشی کردووەتە سەر حەسەنی هاوژینی و تەورێک دەوەشێنێ کە بەر پشتی حەسەن دەکەوێت.
بەپێی زانیارییهكان، دوای رووداوەکە حەسەن گەیێندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
له ئێستادا بكوژهكه دهستگیركراوه و تەرمی كوژراوهكهش گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری.
ئهو ژن و پیاوه خاوەنی شەش منداڵن، لە شارۆچکەی ئاڤکەڤیری پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستاندا دەژین.
19022 جار خوێندراوەتەوە