ڤیدیۆ..رۆژنامەنوسێک لە هەوڵێکی کوشتن رزگاریبوو

KNN : Kurdish News Network
01:55 - 31/01/2020
عێراق
+
-

ئیشتیاق عادل پێشكەشكار لە كەناڵی ئاسیا لە شاری بەغدا. لەهەوڵێکی کوشتن رزگارریبوو،بەڵام بە سوکی برینداربوو.

 

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردوە شەوی رابردوو ئیشتیاق عادل کە پێشکەشکاری بەرنامەی شەباب ئێکسترایە، لەلایەن چەند کەسێکی دەمامکدارەوە لەبەردەم ماڵەکەی خۆی تەقەی لێکراوە.

 

لەپاش روداوەکە ئەو رۆژنامەنوسە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و چارەسەری بۆ کراوە.

 

هاوکات لە لێدوانێکدا ئیشتیقاق عادل رایگەیاندوە، پێویستە داداگا و بەرپرسان رۆژنامەنوسان بپارێزن، چونکە ئەوانە بەپرسن لەو دۆخەی هەیە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوو رۆژنامەنوس ئەحمەد عەبدولسمەد و وێنەگرەکەی لەشاری بەسرە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە کوژران.

 

هاوکات چەند رۆژی رابردوو کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێڕاق بڵاویکردەوە لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا ٥٠ رۆژنامەنوس لەلایەن کەسانی نەناسراو و گروپە چەکدارەکانەوە لێیاندراوە.

4265 جار خوێندراوەتەوە