نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەکان
لە وتاری هەینی ئەمڕۆدا رایگەیاند، هەڵبژاردنی پێشوەختە باشترین چارەسەر بۆ دۆخی ئێستای
عێراق.
ئەبو مەهدی کەربەلای لە
وتارەکەدا راشیگەیاند، ئیدانەی کوشتن و
ڕفاندنی هاوڵاتیان و چالاکانی خۆپیشاندانەکان دەکەین و، دژی هەر هەوڵێکین بۆ بەزۆر
کۆتایهێنان بە خۆپیشاندانەکان.
نوێنەری سیستانی وتیشی،
ئەرکی پەرلەمانی تازەیە چاکسازی جدی ئەنجامبدات، هەروەها وتیشی دەبێت پەلە بکرێت لە پێکهێنانی کابینەی تازەی حکومەت.
هۆشداریشدا لەوەی بەشێک
لە هێزە ئەمنیەکان پەنا دەبەنە بەر رفاندن و کوشتنی خۆپیشاندەران و وتی ناشبێت هیچ
گروپ و کەسێک هێرشبکاتە سەر خۆپیشاندەران و دامەزراوەکانی دەوڵەت.
580 جار خوێندراوەتەوە