پەرلەمانی کوردستان لەبارەی شایستە داراییەکانی جووتیاران و چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه دواین دانیشتنی خولی پایزە ئه‌نجامده‌دات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 30/01/2020، پەرلەمانی کوردستان دواین دانیشتنی خولی پایزە ئەنجام بدات بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە بریتیى ده‌بێت له خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات، راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی خولی پایزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه به‌پێى برگه‌ى (سێیه‌م) له‌مادده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، له‌گه‌ڵ چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه.
745 جار خوێندراوەتەوە