کەشناسی: بەفر لە زۆربەی شار و شارۆچکەکان دەبارێت

KNN : Kurdish News Network
09:34 - 23/01/2020
کوردستان
+
-

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەش و هەوای ئەمشەو و سبەی هەینی بڵاوکردەوە رایگەیاند، بەفر لە زۆربەی شار و شارۆچکەکان دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت لە دوای نیوە شەو باران بارین و بەفر لە رۆژئاوای هەرێمی کوردستانەوە دەست پێبکات.

دەربارەی کەش و هەوای رۆژی هەینیش کەشناسی بڵاویکردەوە، رۆژی هەینى باران و بەفر دەگاتە هەموو ناوچەکانى هەرێم، پێشبینیش دەکرێت بەفر لە زۆربەى قەزا، ناحیەکان و هەندێک لە شارەکان ببارێت، پلەکانى گەرماش بە ڕێژەیەکى بەرچاو دادەبەزن.

6437 جار خوێندراوەتەوە