بەپێى دەرئەنجامى پڕۆژەیەکى چاودێریکردنى کوالێتى بۆ هەر دو ئاوى دەریاچەى
دوکان و دەربەندیخان، دەركەوتوە کە ئاوی هەردو بەنداوەکە پاكن و لەگەڵ پێوەرەکانی
عێراق بۆ ئاوی سەر زوەی گونجاون.
دیار شێخ غەریب بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکى
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پڕۆژەى چاودێریکردنى کوالێتى ئاوى دەریاچەى دوکان و
دەربەندیخان ماوەى یەک ساڵە بە هاوکارى پارێزگارى سلێمانى بەڕێوەچوەو بەپێى
دەئەنجامەکان کە چەندین پشکنینى بۆکراوە، دەرکەوتوە ئاوی ئەو دو بەنداوە پاکن و لەگەڵ
پێوەرەکانی عێراق بۆ ئاوی سەرزوەی گونجاون.
فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی ئامار و کار و چالاکی ساڵی (2019)ى
بەڕێوەبەرایەتیەکەى خستەڕو، کە لە ساڵى رابردودا (919) بەڵێننامە و (190) کەیسى
دادگایان هەبوە سەبارەت بەکێشە ژینگەییەکان و (830) پڕۆژە مۆڵەتیان وەرگرتوە، کە لەنێویاندا
(241) پڕۆژەى گەورە بونى هەبوە.
12520 جار خوێندراوەتەوە