فه‌رمانده‌یه‌كى نزیك له‌ قاسم سوله‌یمانى كوژرا

12:12 - 22/01/2020
جیهان

فه‌رمانده‌یه‌كى نزیك له‌ قاسم سوله‌یمانى له‌ ڕۆژئاواى ئێران گولله‌باران كرا و كوژرا، سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵیش ئاشكراى ده‌كه‌ن، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه‌ كوژراوه‌.

 

ئاژانسه‌ ئێرانیه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌ له‌ دره‌نگانێكى دوێنى، نه‌قیب عه‌بدولحسه‌ین موجده‌مى فه‌رمانده‌ى یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانى ڕێكخراوه‌كانى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى پێشوى سوپاى پاسدارانى ئێران كوژرا.

 

ئاژانسى هه‌واڵى فارسیش ئه‌وه‌ى ئاشكراكردووه‌ كه‌، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه‌ له‌ شارى دارخوێنى سه‌ربه‌قه‌زاى شادكانى پارێزگاى خۆسته‌ له‌ ڕۆژئاواى ئێران گولله‌باران كرا و كوژرا.

 

به‌پێى زانیارى سه‌رچاوه‌كان ئه‌و دوو كه‌سه‌ دواى كوشتنى ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ به‌ ماتۆڕسكیل هه‌ڵهاتون به‌ڵام تائێستا ده‌ستگیر نه‌كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌. 

10093 جار خوێندراوەتەوە