پۆلیسی هەولێر هۆکاری گیانلەدەستدانی دایکێک و دوو منداڵەکەی ئاشکراکرد

KNN : Kurdish News Network
06:37 - 21/01/2020
کوردستان
+
-

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، "لە ئەنجامە سەرەتاییەکان دەردەکەوێت کەوا ھۆکاری گیان لەدەستدانی دایک و دوو منداڵەکەی بەھۆکاری ھەڵچونی سۆباوە بووە."

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، هۆکاری گیانلەدەستدانی  ئەو دایک و دوو منداڵەی لە گەڕەکی عەنکاوە تەرمەکانیان دۆزرایەوە، بەهۆی هەڵچوونی سۆباوە بووە، ئەوەش کاتێک لە خەودا بوون و سۆپاکەیان هەڵچووە.

پێشتر هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێنی راگەیاند، لە ئێستادا تەرمەکان لە پزیشکی دادوەری هەولێرن و چاوەڕوانی راپۆرتی پزیشکی دەبن و دوای لیکۆڵینەوەکانیشیان ئەنجامەکان رادەگەیەنن.

دەربارەی دایک و دوو منداڵەکەشی وتەبیژی پۆلیسی هەولێر وتی، خێزانەکە کریستیانن، دایکەکە لەدایکبووی ساڵی (١٩٨٢)ە، کوڕەکەی لەدایکبووی ٢٠٠٢، کچەکەشی لەدایکبووی ساڵی (٢٠٠٥)ە.

باسی لەوەش کرد، ئەم خێزانە خەڵکی کەرکوکن و ماوەی چەند ساڵیکە لە شاری هەولێر نیستەجین.

5735 جار خوێندراوەتەوە