لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری نەشتەرگەرییەکی دەگمەن ئەنجامدرا، وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌ڵێت، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه سه‌ركوتوبوه و بۆ یه‌كه‌م جاره لە هەرێمی كوردستان و عێراق ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه به‌سه‌ركه‌وتوویى ئه‌نجامبدرێت.
وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه، بۆ یەکەمجار لە هەرێمی كوردستان و عێراق، نەشتەرگەریەکی ناوەزە لە لایەن پزیشکێكی نەشتەرگەری دڵ و سینگ و دەمارەکانی خوێن بۆ نەخۆشێکی تەمەن شەست سالە بەسەرکەوتووی ئەنجامدرا.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه، كه نەشتەرگەرییەكە بریتی‌بوو لە دانانی دەمارێکی دەستکرد بۆ نەخۆشێک کە هەردوو گورچیلەی لە کار کەوتوبوو پێویستی بە شوشتنی گورچیلەکان هەبوو. ئەم نەشتەرگەرییەش بە سەرپەرشتی تیمی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری ئەنجامدرا.
2166 جار خوێندراوەتەوە