دۆناڵد ترەمپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ستایشى خۆپیشانده‌رانى ئێران ده‌كات و ده‌ڵێت، ئەوان منیان بەدڵە، پشتگیریی خۆشی بۆ لێدوانێکی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دژی ئێران راگەیاند.
دۆناڵد ترەمپ له تیوتیكدا نووسیویەتی، بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، دەبێت رێککەوتنی ترەمپ بە رێککەوتنی ئێران بگۆڕینەوە من هاوڕام.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا به‌پێویستى ده‌زانن، لەسەر بنەمای پابەند نەبوونی ئێران بە رێککەوتنى ئه‌تۆمی، رێككه‌وتنێكی دیكه‌ی جێگره‌وه بۆ ئه‌و مهبهستهدیاریبكرێت، به‌ڵام ئێران ره‌تی ده‌كاته‌وه هیچ رێككه‌وتنێكی دیكه له‌مباره‌یه‌وه بكات.
هه‌روه‌ها تره‌مپ ستایشى خۆپیشانده‌رانى ئێران ده‌كات و ده‌ڵێت، ئەوان منیان بەدڵە و ئه‌مریكایان خۆشده‌وێت.
ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌هات، خۆپیشاندانەکانی ئێران کە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە چەند شارێکی ئێران بەڕێوەچوون و بەشێک لە خۆپیشاندەران رەتیانکردەوە پێ لەسەر ئاڵای ئەمریکا دابنەن.
582 جار خوێندراوەتەوە