به‌شێك له زیندانیانى سیاسى له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى كوردستان له هه‌ولێر گردبونه‌وه وداوا ده‌كه‌ن له پرۆژه‌ى چاكسازیدا ماف و ئیمتیازه‌كانى زیندانیانى سیاسى ده‌ستكارى نه‌كرێت.
 
 
 خۆپیشانده‌ران ده‌شڵێن، په‌یامى ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و داوایه بگه‌ێننیه په‌رله‌مان و مافه‌كانمان پارێزراوبن و ده‌ستكارى نه‌كرێن، هاوكات ڕه‌خنه‌ش له پرۆژه‌یاساى چاكسازى ده‌گرن و داوا ده‌كه‌ن هاوشێوه‌ى به‌غدا بكرێت و مافه‌كانیان پارێزراوبن و ده‌ستكارى نه‌كرێت.
 
به‌شێكى دیكه له زیندانیانى سیاسى ڕایانگه‌یاند، كه تائێستا موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه و داواده‌كه‌ن موچه‌كانیان پێبدرێت.
 
دووپاتیشیده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێنه‌كرێت و مافه‌كانیان پارێزراونه‌بێت به‌رده‌وام ده‌بن له گردبونه‌وه و ناڕه‌زایى. 
 
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا هۆشدارى ده‌ده‌نه ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێنه‌كرێت به‌رده‌وام ده‌بن له خۆپیشاندان و ناڕه‌زاى.
 
جێى ئاماژه‌یه ئه‌وه سێیه‌م جاره له‌سه‌ر یه‌ك زیندانیانى سیاسى گردبونه‌وه‌ى ناڕه‌زاى ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامێكى جدییان نه‌دراوه‌ته‌وه. 
                
 
              669 جار خوێندراوەتەوە