ئەمڕۆ وێندۆز حەوت كە ماوەی 10 ساڵە لەلایەن كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئەمریكییەوە دروستكراوەو لە كاردایە، بەشێوەیەكی فەرمی كۆتایی پێدێت و ماڵاوایی لە بەكارهێنەرانی دەكات، ئەو كەسانەش كە ویندۆكە بەكاردەهێنن، رووبەڕووی مەترسی هاككردن و ڤایرۆس و نەبوونی ئەپدەیت دەبنەوە.
كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی خاوەنی وێندۆكە راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاگاداری به‌كارهێنه‌رانی ویندۆزی 7 كردوە لەمڕۆ سێ شەممەوە چیتر سه‌پۆرتی ئه‌و ویندۆیه ناكات، بەو پێیەش وێندۆكە چیتر ئەپدەیتی سیكوریتی و خزمەتگوزارییەكانی تری پێناگات.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە بەپێی ئاماری فەرمی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، لە هەر چوار بەكارهێنەرێكی وێندۆز، كەسێكیان ویندۆی حەوت بەكاردەهێنێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مایكرۆسۆفت، ئه‌و كه‌سانه‌ی ویندۆی 7 به‌كارده‌هێنن، لەمەودوا كۆمپیوتەرەكانیان رووبه‌ڕووی مەترسی ڤایرۆس و هاككردن ده‌بنه‌وه.
به‌كارهێنه‌رانی ویندۆی 7 بۆ پارێزگاری لە كۆمپیوته‌ره‌كانیان پێویستیان به‌وه هه‌یه ویندۆی كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان بۆ ویندۆی 10 به‌رزبكه‌نه‌وه.
ویندۆی 7 بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2009 كەوتوەتە كار، ویندۆی 8 یش كه ساڵی 2012 كه‌وتوه‌تە كار تاكو ساڵی 2023 بەردەوام ده‌بێت.
1452 جار خوێندراوەتەوە