بە کاتیۆشا هێرش کرایە سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد

KNN : Kurdish News Network
07:37 - 12/01/2020
عێراق
+
-

ئەمشەو بە پێنج کاتیۆشا، هێرش کرایە سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین.

سەرچاوە ئەمنییەکان رایانگەیاند، لە هێرشەکەدا ئەفسەرێکی هێزی ئاسمانی عێراق و دوو ئەندامی دیکەش بریندار بوون.

لەم هەفتەیەدا ئەمە دووەم جارە هێرش دەکرێتە سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد، پێنچشەممەی رابردووش بە موشەکێک هێرش کرایە سەر بنکەکە.

بنکەی ئاسمانی بەلەد هێزی ئەمریکای تێدایە و فڕۆکەی ئێف ١٦ی عێراقیشی لەخۆگرتووە.

2779 جار خوێندراوەتەوە