ناوی کوژراوانی هێرشەکەی ئەمریکا بڵاوکرایەوە

KNN : Kurdish News Network
11:11 - 03/01/2020
عێراق
+
-

ناوی ئەو کەسانە بڵاوکرایەوە کە لە هێرشەکەی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی بەغدا کوژران.

دوو دیارترین کوژراوانی هێرشەکەی ئەمریکا، بریتین لە هەریەک لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی.

 

کوژراوێکی دیکەی دیار بریتییە لە سامر عەبدوڵا سەرکردە لە حزبوڵای لوبنانی.

 

سوهەیر عیماد موغنییەش لە ناو کوژراوەکانی هێرشەکەی ئەمریکادایە.

 

محەمەد رەزا جابری بەڕێوەبەری پێشوازیی و پەیوەندیەکانی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی بەغدا، یەکێکە لە دیارترین کوژراوەکانی هێرشەکەی بەغدا.

 

ئەندامی دیاری حەشدی شەعبی، حەیدەر عەلی،کوژراوێکی دیکەی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکایە بۆ سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە فرۆکەخانەی بەغدا.

 

حەسەن عەبدولهادی و محەمەد شەیبانی، هەر دوو کەسی دیاری حەشدی شەعبی، لە نێو کوژراوانی هێرشەکەی فڕۆکەخانەی بەغدان.

 


27006 جار خوێندراوەتەوە