وێنە.. قەیس خەزعەلی پەیامێکی دەستنووسی بڵاوکردەوە

09:54 - 03/01/2020
عێراق

قەیس خەزعەلی دوای هێرشەکەی ئەمریکا و کوشتنی هەریەک لە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، پەیامێکی دەستنووسی بڵاوکردەوە.

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لە پەیامەکەیدا، داوا لە لایەنگرانی کردووە ئامادە بن، ئەگەرچی ئەنجامەکەی بە ئازار بێت.

خەزعەلی دەشڵێت، لەبەرامبەر کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسدا، کۆتایی بە ئەمەریکا لە عێراق و ئیسرائیل دەهێنن.

قەیس خەزعەلی لە پەیامەکەیدا هەریەک لە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس بە "شەهید" ناو دەبات.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ قاسم سولەیمانی لەلایەن فڕۆکەکانیانەوە لە فرۆکەخانەی بەغدا کوژراوە.

 

25828 جار خوێندراوەتەوە