فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات
پەیامێکی پیرۆزبای ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کرد و داوایکرد پێکەوە
بەردەوامبن لە کاری هاوبەش.
مەزڵوم کۆبانێ لە توێتێکدا رایگەیاندوە، پیرۆزبای
ئاراستەی بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیران دەکەم بەهۆی سەرکەوتنی پارتەکەی لە
هەڵبژاردنەکەی بەریتانیا و هیواخوازین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەریتانیا
پتەوتربێت.
فەرماندەی گشتی هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردوە، هیوادارین
کاری هاوبەش و هەماهەنگی نێوانمان زیاتر بکەین و بەردەوامبین لە شەڕی دژی
داعش، ئەوەش لە پێناو ئەوەی دەستکەوتەکانمان بپارێزین .
مەزڵوم کۆبانێ داواشیکردوە، چارەسەرێکی باش و یەکجاری بۆ قەیرانەکان بدۆزرێتەوە و ئاوارەکان بگەڕێنەوە
شوێنەکانی خۆیان.
ئەمڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی بەریتانیا راگەیەندرا و
پارتی پارێزگاران بە سەرۆکایەتی جۆنسۆن سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا.
3121 جار خوێندراوەتەوە