ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان دەدات بەپێی
بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە، پرۆژە یاساکە لە ٥٠ مادە پێکهاتووە و لەبڕگەی دوومی
دانیشتنەکەدا دەنگی لەسەر دەدرێت.
پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان لەسەر داوای
خۆپیشاندەران ،سەرۆک کۆماری عێراق ئامادەی کردوە و چەند گۆڕانکاریەکی لە
هەڵبژاردنەکاندا کردوە یەکێک لە گۆڕانکارییەکان، کەمکردنەوەی یەک لەسەر سێی
ئەندامانی پەرلەمانە بە جۆرێک ئەگەر پەسەند بکرێت لە ٣٢٩ ئەندامەوە دەکرێت بە ٢١٣
ئەندام.
بەپێی پرۆژەکە تەمەنی ئەو کەسانەی خۆیان کاندید دەکەن لە ٣٠ ساڵەوە
کەمدەکرێتەوە بۆ ٢٥ ساڵ.
هەروەها لە شارەکاندا رێگە دەدرێت کەسانی سەربەخۆ خۆیان
کاندید بکەن لەدەرەوەی حزبەکان.

520 جار خوێندراوەتەوە