وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بۆ
لەمەودو جگەرەکێشان لە ناو تەکسی و پاس قەدەغەبکرێت.
بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کە
ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی کردووە تیایدا
هاتووە، "ئاماژە بە ڕینماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO کە
تایبەتە بە جگەرەکێشان لە شوێنە گشتییەکانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ
کە غەرامەی گونجاو دابنێن بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی ئەم ڕێنمییانە لە لایەن پۆلیسی
هاتوچۆوە"
ئاماژەبەوەشکراوە، جگەرەکێشان قەدەغەدەکرێت لە شۆفێری
تەکسی و پاسەکان و هاوڵاتیان لە کاتی بەکارهێنانی هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی وەک
تەکسی و پاس.
نوسراوەکەی وەزارەتی گوستنەوە و گەیاندن ئەوەشی خستۆتە
ڕوو،بەکارهێنانی ڕادیۆ تەنها لەسەر داوای هاوڵاتیان دەبێت و لەکاتی بەکارهێنانی
هاوڵاتیان بۆ تەکسی دەبیت ڕادیۆ و (مسجل) کوژاوەبێت و تەنها لەسەر داواکاری
سەرنشین کاری پێدەکرێت و لەکاتی نەبونی سەرنشین شۆفێری تەکسی ئازادە لە
بەکارهێنانی ڕادیۆ و (مسجل) بە ئارەزوی خۆی.
1173 جار خوێندراوەتەوە