خشتەی نوێی موچە ڕاگەیەندرا

05:30 - 05/12/2019
کوردستان

بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، یەکشەممەی داهاتوو دابەشکردنی موچەی مانگی نۆی ئەمساڵ دەستپێدەکات.

 

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند، یەکشەممەی داهاتوو ٨ی١٢ی٢٠١٩ موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت.

 لە رۆژانی دواتریشدا دابەشکردنی موچەی وەزارەت و دەزگاکانی دیکەی هەرێم بەردەوام دەبێت.

43391 جار خوێندراوەتەوە