فراکسیۆنی سائیرون وەک گەورەترین فراکسیۆنی
پەرلەمانی عێراق سازشی لەمافی دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی تازە کرد.
لەنامەیەکی فەرمیدا بۆ سەرۆک کۆمار سەرۆکی
فراکسیۆنی سائیرون دەڵێت هەر کاندیدێک گەل پەسەندی بکات دەبێتە کاندیدی ئەوانیش.
ئاماژەی بەوەشکردوە مافی ئەوانە کاندید
پێشکەش بکەن لەدوای دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی بەڵام ئەوان سازش لەو
مافەی خۆیان دەکەن.
ئاشکراشی کردوە لەسەر داواکاری موقتەدا سەدر
و خۆپیشاندەران سازش لەسەر ئەو مافەی خۆیان دەکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی هەینی عادل
عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران دەستی لەکارکێشایەوە و رۆژی یەکشەممەش پەرلەمان بە زۆینەی دەنگ پەسەندیکرد.
هەروەها پەرلەمان داوای لە سەرۆک کۆمار کرد
بەپێی دەستور لەماوەی 15 رۆژدا کاندیدێکی نوێ بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق رابسپێرێت.
3031 جار خوێندراوەتەوە