میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڤیدیۆی "کۆمەڵکوژی" تەلرەفعەتیان بڵاوکردەوە

03:24 - 03/12/2019
کوردستان

میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان دیمەنی کۆمەڵکوژییەکی سوپای تورکیایان بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ١٠ هاوڵاتی مەدەنیان لە تەلرەفعەت شەهیدکردووە.

 

دوێنێ سوپای تورکیا لە شاری تەلرەفعەت، نزیک لە کانتۆنی عەفرین بۆردوومانی هاوڵاتیانی مەدەنیان کردووە و بەهۆیەوە چەندین ژن و منداڵ شەهیدبوون.

سوپای تورکیا بۆردوومانی شاری تەلرەفعەتیان کردووە و لەگەڵ کوژرانی ئەو ژمارە هاوڵاتییە مەدەنییە نزیکەی ١٠ هاوڵاتی دیکە برینداربوون، کە برینەکانی هەنێکیان قورسە.

3345 جار خوێندراوەتەوە