هاتوچۆی سلێمانی رونکردنەوە لەسەر نوێکردنەوەی رسوماتی
مۆڵەتی شۆفێری دەدات و رەتیدەکاتەوە کە رسوماتی نوێکردنەوە زیادکرابێت.
کاروان محەمەد وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند بڕی ٣٠ هه‌زار دیناری پێبژاردن له‌به‌رامه‌ر به‌سه‌رچونی مۆڵه‌تی شۆفێری له‌هاوڵاتیان
وەردەگیرێت ئەوەش هاتوچۆی هەرێم بڕیاری لێداوە.
رونیشکردوە نرخی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی
شۆفێری نه‌گۆڕاوه‌و وه‌ك خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ی زیادكراوه پێبژاردنی سه‌رپێچی به‌سه‌رچونی
مۆڵهتهكهیه، کە پێشتر 15 هەزار دیناربوو ئێستا کراوە بە 30 هەزار.
وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکراشیکرد
"بۆ كار ئاسانیكردنی هاوڵاتییان، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ته‌كه‌یان دوو مانگی مابێت بۆ
به‌سه‌رچون، ئێمه بۆیان نوێده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وكه‌سانه‌شی ده‌یانه‌وێت بچنه ده‌ره‌وه‌ی
وڵات‌و مۆڵه‌ته‌كه‌یان بكه‌ن به‌نێوه‌ده‌وڵه‌تی شه‌ش مانگیشی مابێت بۆ به‌سه‌رچون
نوێی ده‌كه‌ینه‌وه.
6076 جار خوێندراوەتەوە