دزیی لە مۆزەخانەیەکی دیکەی ئەڵمانیا کرا

KNN : Kurdish News Network
10:33 - 02/12/2019
جیهان
+
-

لە شاری بەرلین مۆزەخانەیەکی بەناوبانگ دزیی لێکرا و ژمارەیەک شتی گرانبەهای لێ براوە.

دوای چەند رۆژێک لە رووداوی دزیکردن لە مۆزەخانەیەک لە شاری درێسدەنی ئەڵمیانیا، چەند کەسێک دزییان لە مۆزەخانەی ستاسی کردووە.

دزەکان بەشێک لە مەدالیا و پاشماوە گرانبەهانی سەر بە سەردەمی کۆمەنیزمیان بردووە.

بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە رایگەیاند، ئەوەی دزراوە بەهاکەی چەند هەزار یۆرۆیەکە بەڵام نیشانە و مەدالیاکانی کارڵ مارکس و لینینیش لەلایەن دزەکانەوە براون.

936 جار خوێندراوەتەوە