دەمیرتاش رەوانەی نەخۆشخانە کرا

KNN : Kurdish News Network
06:32 - 02/12/2019
کوردستان
+
-

بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنین بۆی ئەمڕۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش گەیەنرایە نەخۆشخانە.

داواکاری گشتی ئەدیرنە رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی پشکنین بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش کراوە و هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبووە، بەڵام بۆ دڵنیایی زیاتر گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.

داواکاری گشتی ئاماژەی بەوەش کردووە، بەبێ دواکەوتن لە زیندان پشکنین بۆ دەمیرتاش کراوە بەڵام بۆ ئەوەی زیاتر دڵنیا بن، بۆ چارەسەر و پشکنین براوەتە نەخۆشخانەی فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی تراکیا.

 

ئەمڕۆ پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان رایگەیاند، لەچەند رۆژی رابردوودا دەمیرتاش توشی تەنگە نەفەسی بووە.

 

ئایگول دەمیرتاش کە خوشکی دەمیرتاشە لە تویتەر ئاماژەی بەوە کردووە، دەمیرتاش بۆ ماوەیەک بێ هۆش بووە و دواتر بوراوەتەوە بەڵام رەوانەی نەخۆشخانە نەکراوە هەر لە زیندان ماوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەلایەن پزیشکانی گرتوخانەکە و پارێزەرەکەیەوە داواکراوە بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە بەڵام هێشتا رێگە نەدراوە ببرێتە نەخۆشخانە.

1826 جار خوێندراوەتەوە