لە ئەنجامی هێرشێکی
چەکدارانی داعش بۆسەر حەشدی شەعبی لە پاریزگای دیالە دوو کوژرا و پێنج برینداری
لێکەوتەوە.
سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق
ڕایگەیاندووە " چهكدارانی
داعش هێرشیان كردووهته سهر بارهگای حهشدی شهعبی له ناوچهی "نهفت
خانه" باكووری خۆرههڵاتی دیالە.
ماوەی مانگێکە هێرشەکانی چەکدارانی داعش لە
پاریزگای دیالە دەستی پێکردووەتەوە و پێشتریش چەند جارێک لە هەمان پاریزگا
چەکدارانی داعش هێرشیانکردبوویە سەر هێزەکانی پێشمەرگە.
کۆتایی مانگی ڕابردوو چەند موشەکێک ئاڕاستەی
ناحیەی کوڵەجۆ کراو بەهۆیەوە بەڕێوەبەری ناحییەکە وچەند کارمەندێکی ئاسایش شەهیدبوون.
لە هێرشەکەی سەر ناحیەی کۆڵەجۆ ڕائید سمکۆ عەلی
بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەکە بە سەختی بریندار بووە دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی
شار لە سلێمانی گیانی لەدستدا.
784 جار خوێندراوەتەوە