کونسوڵخانەی ئێران لە نەجەف سوتێنرایەوە

KNN : Kurdish News Network
08:03 - 01/12/2019
عێراق
+
-

ئەمشەو جارێکی دیکە ئاگر لە کونسوڵخانەی ئێران لە نەجەف بەردراوەتەوە و سوتێنراوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، ئەمشەو خۆپیشاندەرانی شاری نەجەف بۆ جاری دووەم لەم هەفتەیەدا ئاگریان لە کونسوڵخانەی ئێران بەرداوەتەوە.

 

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی شارەکەش رایگەیاند، تیمەکانیان لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدان.

ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو خۆپیشاندەرانی شاری نەجەف چوونە سەر کونسوڵخانەی ئێران و سوتاندیان، دیپلۆماتکارە ئێرانییەکانیش پێش سوتاندنی کونسوڵخانەکە خۆیان رزگارکردبوو.

1399 جار خوێندراوەتەوە