هێرشکەرەکەی لەندەن پێشتر لە زینداندا نامەیەکی بۆ پۆلیس نوسیووە

KNN : Kurdish News Network
09:00 - 30/11/2019
جیهان
+
-

ئەو گەنجە پاکستانییەی دوێنێ بە چەقۆ هێرشیکردە سەر خەڵکی و دوو کەسی لەشاری لەندەن کوشت، پێشتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و نامەیەکی بۆ پۆلیس ناردووە، کە تێیدا داوای ئەوە دەکات دەرفەتی پێبدەن باشتر لە دینەکەی تێبگات.

 

ئەو گەنجە کە ناوی عوسمان خانە و موسڵمانە و خەڵکی پاکستانە، پێشتر لە ساڵی ٢٠١٢ بە تۆمەتی تەقاندنەوەی بۆرسەی لەندەن دەستگیرکرابوو، بەڵام دواتر لەلایەن پۆلیسەوە ئازادکراوە.

عوسمان لە نامەکەیدا دەڵێت "من ئێستا گەورەبووم و دەمەوێت وەک موسڵمانێکی باش و وەک هاوڵاتییەکی مەدەنی بژیم، بۆیە داوادەکەم دەرفەتی باشترم پێبدرێت تا باشتر لە دینەکەم تێبگەم".

دوێنێ لە شوێنێکی گشتیدا ئەو گەنجە پاکستانییە بە چەقۆ هێرشیکردە سەر خەڵکی و دوو کەسی کوشت و سێ کەسی بریندارکرد، بە وتەی پۆلیس هێرشکەرەکە پشتوێنێکی بۆمبڕێژکراوی ساختەی پێبووە.

5738 جار خوێندراوەتەوە