ڤیدیۆ..پۆلیسی هەولێر رونکردنەوە لەسەر روداوێک دەدات

KNN : Kurdish News Network
04:08 - 30/11/2019
کوردستان
+
-

پۆلیسی هەولێر رونکردنەوەیەکی لەسەر گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوکردەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە و دەڵێت دادگای پەڕاوی ئەو کێشەیی داخستووە.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کەسێک بە ئۆتۆمبێل هێرش دەکاتە سەر کەسێک کە شەڕی لەگەڵ دەکات.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت ئەو روداوە لە رۆژی 14 حوزەیرانی رابردوو رویداوە و لەشارۆچکەی عەنکاوە دواتر داوای یاسای تۆمارکراوە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردوە، بەڵام لە رۆژی 24 ئۆکتۆبەر داواکار سكاڵاکەی کشاندۆتەوە و دادگا پەڕاوەکەی داخستووە و کێشەکە کۆتایی هاتووە.
لە گرتە




21963 جار خوێندراوەتەوە